واده‌ی ئاشكراكردنی ناوی قوتابیانی وه‌رگیراو له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاشكرا ده‌كات

05/10/2019 - 14:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سڵانه‌ ژماره‌یه‌كی ژۆری قوتابی له‌ هیچ شوێنێك زانكۆ و په‌یمانگه‌یه‌ك وه‌رناگریرێن به‌ڵام بۆ ئەمساڵ وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت زۆرترین دەرچووی شەشی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگیرێن و دەربارەى کەمکردنەوەى کرێى خوێندنیش لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکان روونکردنەوە دەدات.
د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە رۆژانی داهاتوودا ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاکان رادەگەیەندرێت، بەڵام ناتوانن كاتەكەی بەدیاریكراوی ئاشكرابكەن، چونكە پڕۆسەیەكی تەكنیكی ئاڵۆزە.
وتیشى: "ئەمساڵ نزیكەی 51 هەزار و 900 خوێندكار دەرچوون و هەوڵدەدەن زۆرترینیان وەربگیرێن".
سەبارەت بە داشكاندنی نرخی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە ئەهلییەكانیش وەزیری خوێندنی باڵا بۆ دوارۆژ روونیكردەوە: "دەرفەتێك هاتۆتە پێشەوە و خەریكە قەیرانەكانی رابوردوو كۆتاییان دێت، كاتی ئەوەیە حكومەت چۆن بتوانێت خزمەتی خەڵك بكات، ئەوەندەی بوار هەبێت و یاسا و رێنماییەكان رێگەبدەن درێغی ناكەین بۆ داشكانی نرخ، بۆ ئەو مەبەستەش رای زانكۆ تایبەتییەكان وەردەگیرێن و كۆبوونەوەمان لەگەڵ كردوون و سەرقاڵی تاوتوێكردنین، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە داڕشتنی كۆتایی".