عادل عه‌بدولمه‌هدی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كات

05/10/2019 - 14:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌ سعود بارزانی و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناردووه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌كات.

 

نامه‌كه‌ هه‌فته‌ى رابوردوو ناردراوه‌ له‌لایه‌ن عادل عەبدولمەهدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌ ئاڕاسته‌ى مەسرور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان كردووه‌ له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

به‌ پێی زانیاریه‌كان ناوه‌ڕۆكى نامه‌ى عەبدولمەهدى بناغه‌ی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولایه‌ له‌باره‌ى بودجه‌ى ساڵى 2020ى عێراق و داوایكردووه‌ جددى بن و په‌له‌ بكه‌ن له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ر له‌وه‌ى بچێته‌ په‌رله‌مان.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان وابڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا مەسرور بارزانى به‌ رەسمى وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى عەبدولمەهدى بداته‌وه‌ و تیایدا بۆچوون و پێشنیازى هه‌رێم له‌باره‌ى كێشه‌كانى به‌رده‌م بودجه‌ى عێراق بخاته‌ڕوو.