دوو وڵات نوێنه‌رایه‌تیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌

05/10/2019 - 15:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای کرد، دوو وڵات نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پەیوەندییەکان و ره‌وه‌ندی كوردستانی لە په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند: "یۆنان ده‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له‌ كوردستان بكاته‌وه‌، دوای كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییەکەشی له‌ كوردستان، بێ گومان یه‌كێك له‌ پرسه‌كان، كردنه‌وه‌ی گەشتی ئاسمانیی نێوان هه‌ردوولا دەبێت".

 ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بۆ باسنیوز ڕوونیشی کردەوە کە لە دوای یۆنان، قەتەریش بەنیازە نوێنەرایەتی لە کوردستان بکاتەوە.