له‌ حاجی ئۆمەران ده‌ست به‌سه‌ر 15 كیلۆ مادەی ھۆشبەر دا ده‌گیرێت

05/10/2019 - 15:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕی 15 كیلۆ و 50 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامین ده‌ست به‌سه‌رداده‌گیردرێت و داگرت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان ئاشكرایكرد، كە لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران، تواندراوە دەست بەسەر 15 پازدە كیلۆ و 50  پەنجا گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامین، لەگەڵ دەستگیركردنی شەش تۆمەتباری ئێرانی كە یەكێكیان ئافرەتە و ماددەكەیان لەناو جانتای جل و بەرگ حەشاردابوو.

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، شەش تۆمەتبارەكە وەك باندێكی رێكخراو ئەم ماددە ھۆشبەرەیان لە رێگەی سنووری حاجی ئۆمەران ناردووە و یەكەمجاریشە ئەم ماددە ترسناكە رەوانە بكرێت و ئێستاش تۆمەتباران رەوانەی دادگا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.