فراكسیۆنی یەكگرتوو داوای هەمواركردنەوەی یاسایەك دەكات

06/10/2019 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت: لە شوباتی ئەمساڵەوە پرۆژەی هەمواری یاساكی وبەرهێنانمان داوەتە پەرلەمان وئیستا پرۆژەكە لای حكومەتە.



د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشنیازی هەمواری یاسای وەبەرهێنانمان لە مانگی دووی ئەمساڵەوە داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان.


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو وتیشی: رەوشی وەبەرهێنان زۆر خراپە و هاوڵاتیان زۆر زیانیان بەركەوتووە بەهۆی یاسای وبەرهێنان بۆیە پێویستە ئەو یاسایە هەموار بكرێتەوە.