سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی سزای له‌سێداره‌دانی بكوژێكی شاری هه‌ولێر ده‌كات 

06/10/2019 - 11:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێی ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ واژوی بریاری له‌سێداره‌دان بكات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌رو له‌شاری هه‌ولێر ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێكی په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كوشت .

فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر  له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :كه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێی وتوه‌ كه‌ بكوژه‌كه‌ "ده‌بێت قورسترین سزا بدرێت "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سێداره‌دانیش بێت من وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێك كه‌ ده‌سه‌ڵاتی قانونیمه‌ ،ئاماده‌م ڕۆژی دواتر ئه‌م سزایه‌ واژوو بكه‌م.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لە گوندی پیرڕەشی شاری هه‌ولێر ، خانەوادەیێکی كوردی رۆژئاوای كوردستان كه‌ وه‌كو په‌نابه‌ر رویان له‌شاری هه‌ولێر كردبوو  کە باوک و دایک و سێ منداڵیان( دوو کوڕ و کچێک ) به‌كوژراوی دۆزرانه‌وه‌ و دوای چه‌ند رۆژێك پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌ی راگه‌یاند .