كچە كوردێكی هەڵەبجەیی خەڵاتی ماهاتما غاندی بۆ ئاشتی وەردەگرێت

06/10/2019 - 15:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

خەڵاتی ماهاتما غاندی بۆ ئاشتی و مافەكانی مرۆڤ ساڵانە پیشكەش بەو كەسانە دەكرێ كە چالاكوانی مەدەنین و لەمساڵدا كچە كوردێكی پارێزگای هەڵەبجە خەڵات كرا.

 

شەیدا موعتەسەم جافر بالوێزی ژنان و لاوانی عیراق بە ماڵپەری كوردیوی ڕاگەیاند: جیگەی شانازیە وەك یەكەم كورد ئەو خەڵاتەم پێشكەشدەكرێت و خەڵاتەكە ساڵانەیەو بەو كەسانە دەدرێ كە چالاكوانی مەدەنین و خزمەت بە مرۆڤایەتی دەكەن لە بوارە جیا جیاكاندا.

 

ووتیشی: خەڵاتەكە هانی زیاتری دەدات بۆ خزمەتكردنی هەموو كوردستان بە گشتی و پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەتی، واملێدەكات زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بكەم.

 

خەڵاتی غاندی بۆ ئاشتی و مافەكانی مرۆڤ خەلاتەكە ساڵانەیە و لە سالیادئ لەدایكبونی غاندیدا یشكەش بەو كەسانە دەكرێ كە چالاكوانی مەدەنین و ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە بواری ئاشتی و پێكەوەژیاندا.

ئەلبوومی وێنەکان