هۆکارى دابەشنەکردنى موچە ئاشکرا ده‌كرێت

06/10/2019 - 16:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیار بوو ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى ٧ بکرێت، بەڵام موچە دابەشکردنەک دواکەوت و ئەندامێکى لیژنەى دارایش لە پەرلەمانى کوردستان هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.


شێرکۆ جەودەت ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان، راگەیاند: بەدواداچونمان بۆ دابەشنەکردنى موچە کردوە و دەرکەوتووە کە هۆکارەکەى تەکنیکیى بووە.

ناوبراو بۆ زه‌مه‌ن وتیشى بۆ دابەشکردنى موچەى هەر ١٢ مانگەکەى ئەمساڵ، حکومەتى هەرێم چاوەڕێى گفتوگۆکانى دەکات لەگەڵ بەغدا تا ئەوان پارەى پێویست بۆ ئەو مانگانەش بۆ هەرێم بنێرن.

ئەوە لە کاتێکدایە تائێستا موچەى ٦ مانگى فەرمانبەرانى هەرێم دابەشکراوە و ئەم هەفتەیەش دەست بەدابەشکردنى موچەى مانگى ٧ دەکرێت، ئەگەر هەر ٣٠ رۆژ جارێک موچە دابەشبکرێت، ئەوا حکومەتى هەرێم تەنها دەتوانێت تا کۆتایى ئەمساڵ موچەى ٩ مانگ دابەشبکات، وەزارەتى دارایش لە ئێستادا سەرقاڵى دۆزینەوەى چارەسەرێکە بۆ دابەشکردنى موچەى ئەو مانگانەى کە دەمێنێتەوە نەک وەک ساڵانى رابردوو پاشەکەوت بکرێت.