كارەبای سلێمانی هۆشداری دەدات، سبەینێ‌ گەڕەكێكی سلێمانی بێ‌ كارەبا دەبێت

06/10/2019 - 17:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی دانانی پێوەری زیرەك بۆ ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سەر فیدەری (164)ی بەكرەجۆ لە كاتژمێر (8 ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی لەڕاگەیەنرواێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاند: ئاگاداری دانیشتوانی بەكرەجۆ دەكەینەوە، ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سەر فیدەری (164) سبەینیِ دوو شەممە (7/10/2019) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسترێت لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 5ی پێوارە) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت.

 

ئاماژەی بەوەشداوە: لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بەباشی بەڕێوەبچێت.