قەرەداغ ... 10 دۆنم پوش و پاوان سووتا

07/10/2019 - 12:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئاگرێكی بەرفراوان لەسنوری قەزای قەرەداغ كەوتوەتەوە نزیكەی 10 دۆنم لە پوش و پاوان سوتا.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگرێكی بەرفراوان لەگوندی (داری زاین ) لەسنوری قەزای قەرەداغ كەوتوەتەوە و نزیكەی 10 دۆنم لە پوش و پاوان سوتا، بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزاكە بەهاوكاری كارمەندانی ئاگركوژێنەوە و هاوڵاتیانی سنورەكە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا.

 

ووتیشی: تا ئێستا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارە و لێكۆڵینەوەو بەدواداچون بەردەوامە لە ڕوداوەكە.