سەرۆكایەتی پەرلەمان خەرجییەكان و ناردنەدەرەوەی پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی ڕاگرت

07/10/2019 - 12:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەكانی پەرلەمان و سەردانی شاندی پەرلەمانتارانیش بۆ دەرەوەی وڵات.


سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نوسراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بڕیار درا بە ڕاگرتنی سەرجەم خەرجیەكانی پەرلەمانی كوردستان جگە لە پێداویستییە گرنگەكان.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بڕیاری دراوە بە راگرتنی هەموو جۆرە سەردانێكی پەرلەمانتاران و فەرمانبەران بۆ دەرەوەی وڵات جگە لەو حاڵەتانەی پێشتر رەزامەندی نووسراویان لەسەردراوە، بەڵام بڕیارەكە تا ئەوكاتەیە، كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان شێواز و مەرجەكانی شاندكردن رێكدەخات.