زانیاری نوێ لەسەر دابەشكردنی موچە ڕاگەیەندرا

07/10/2019 - 12:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



بەڕێوبەری بانكی هەرێم لە سلێمانی رایدەگەیەنێت: نازانین كەی موچە دابەشدەكرێت و وەزارەتی دارایی هیچ شتێكی لەسەر ئەو پرسە پێ نەوتوین.

 

عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند: تائێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی موچەی مانگی تەموز ئاگادار نەكراونەتەوە.

 

سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانیش ووتی: ئەوان تەنها لە كاتی دابەشكردنی موچەدا ئاگادار دەكرێنەوە و نازانن هۆكارەكانی چیە.