پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

07/10/2019 - 12:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: داوا لەو هاوڵاتییانە دەكەین كە پێشتر مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتیان كردووە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن.

 

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكەین كە پێشتر مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتیان كردووە لە بەڕێوەبەرایەتیمان تا ڕۆژی 31/9/2019، پاسپۆرتەكانیان تەواو بووە بۆ وەرگرتنەوە سەردانمان بكەن.

 

هەروەها ووتیشی: هەموو ئەوانەی تا بەرواری 31-9-2019 دەتوانن سەردانمان بكەن جگە لەو هاوڵاتییانەی مامەڵەی (ونبوون، تێكچوون، یان هەڵەی پاسپۆرت و بەپێی داواكاری)یان هەبووە بەپێی ئەو ماوەیەی دیاری كراوە سەردان بكەن.