وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی هەرێم دەكات

07/10/2019 - 13:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ دوو شەممە وەزیری دەرەوەی روسیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و بڕیاریشە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.


بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2019، سێرجی لاڤڕۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراقدا كۆدەبێتەوە.


بڕیارەیشە وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی كورددا كۆدەبێتەوە.