دوو كۆچبەری كود ڕەوانەی هەرێم دەكرێنەوە

07/10/2019 - 13:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق ڕایدەگەیەنێت: پاشئەوەی دوو هاوڵاتی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی توركیا دەستبەسەر دەكرێن، بڕیار دراوە بە گەڕانەوەیان بۆ هەرێم.


دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: پاشئەوەی دوو هاوڵاتی خەڵكی هەرێمی كوردستان و شاری زاخۆ بە ناوەكانی (سۆران ساڵح و جوان یوسف) لە وڵاتی توركیا دەستبەسەر دەكرێن، كوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارەو پەنابەران لە وڵاتی توركیا بەهانای ئەو دوو كۆچبەرەوە دەچێت و مامەڵەو رێكارە یاساییەكانیان بۆ رایدەكات.


ئەوەشی خستەڕوو: پاش ئازادكردنیان، رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە، ئەمە لەكاتێكدا پێشترو لەماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 15 كۆچبەری كوردو عەرەب لەتوركیا لەلایەن دەزگای لوتكەوە ئازادكراون و رەوانەی زێدی خۆیان كرانەوە.