خشته‌ی مووچه‌ مانگی حه‌وت راگه‌یه‌ندرا

07/10/2019 - 17:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای دواكه‌وتنی له‌ واده‌ی خۆی وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت به‌یانی دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاشكرایده‌كات به‌یانی8-10-2019 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت.

سەرچاوەیەكه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم  ڕایگەیاند: موچەی یەکەکانی 70 و 80 و لیواکانی وەزارەتی پشمەرگە له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابەشدەکرێت.


بە گوێرەى خشته‌ی وەزارەتى دارایى بێت رۆژى یەکشەممە موچەى وەزارەتى پەروەرردە و رۆژى دووشەممەش موچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشدەکرێت.