لەسەر ئاڕاستەكردنی تیشكی لێزەر بەسەر شاری سلێمانیدا، هۆشداری دەدرێت

08/10/2019 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی مەترسیەك لەسەر ئاڕاستەكردنی تیشكی لێزەرە لەو فڕۆكانەی كە دەگەنە ئاسمانی سلێمانی بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: هەڵمەتێكی بەرفراوانمان دەست پێكردەوەو سەرپێچیكار ڕوبەڕوی سزا دەبێتەوە.

 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بەداخەوه چەند ڕۆژێكە دیاردەیەكی نادروست دەبینرێت كە ئاڕاستەكردنی تیشكی لێزەرە لەو فڕۆكانەی كە دەگەنە ئاسمانی سلێمانی.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بێگومان ئەوەش كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر سەلامەتی فڕۆكەوانی و هەڵوێست وەرگرتنی ئەو هێڵە ئاسمانیانەی كە گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدەن

 

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمەش لە كاتێكدایە كە ٢٠١٩/١٠/٧ هێڵی ئاسمانی قەتەری لە ئاگاداری نامەیەكدا كە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ناردووە سكاڵای ئەو دیاردەیان خستۆتەڕوو ‌، بۆ ئەو مەبەستە ئاسایشی فڕۆكەوانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵمەتێكی بەرفراوانی دەستپێكردوە لە ڕێگەی تیمه تایبەتەكانی بە هێلیكۆپتەر و مەفرەكانی تری بۆ گەڕان بەدوایی ئەو كەسانەی كە هەڵدەستن بەو كاره نابەجێیانە‌ و دەستگیركردنیان بەپێ ی یاسا و لێپیچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت تووشی تووندترین سزا دەبن .