ناوی قوتابیانی وه‌رگیراو له‌ زانكۆ په‌یمانگاكانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

08/10/2019 - 12:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 بڕیاروایه‌ نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى  ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى رابگه‌یه‌نێت.

 

له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندنی نادووه‌ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌یاندووه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌رۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی  ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت.

 

ئەلبوومی وێنەکان