پرۆژەی گۆِینی لۆگۆو ڕەنگی تەكسی ناوشارەكان و دەرەوەی شارەكان ڕاگەیەندرا

08/10/2019 - 12:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی گۆِینی لۆگۆو ڕەنگی تەكسی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد: دووساڵ جارێك مامەڵكە نوێ دەكرێتەوە.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: ڕەنگی لۆگۆی تەكسیەكانی ناو شارەكانی و نێوان شارەكان كە لەزگەیەكە دیاری كراوەو بۆ ناوشاری هەولێر ڕەنگی سور و بۆ ناوشاری سلێمانی ڕەنگی شین و بۆ ناوشاری دهۆك ڕەنگی ڕەش دەبێت، وە بۆ نێوان شارەكان ڕەنگی قاوەیی دەبێت.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی دیاریكردنی ڕەنگی لۆگۆی تاكسەكان، تەكسی ناو شارێك ناتوانێت لە شارێكی دیكە كار بكات و وە تەكسی نێوان شارەكانیش ناتوانن لە ناو شارەكان كار بكەن.


ئاماژەی بەوەشكرد: بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكە، فڕۆمێك دروستكراوەو كە دەبێت هەموو خاوەن تەكسیەكان پڕی بكەنەوە كە تیایدا زانیاری ووردی شۆفێرەكەی تێدا تۆمار دەكرێت و دواتریش زانیاری كەسیەكانی شۆفێرەكەو ژمارەی هێزە ئەمنیەكان لە ناو تەكسیەكان دادەنرێت.


هەروەها ووتیشی: پرۆژەكە لە ماوەی 180 ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێت و دواتر لە ماوەی 15 ڕۆژدا كاری پێدەكرێت و پێویستە شۆفێران پابەندی بن و بەپێچەوانەوە ڕێكاری پێویستیان لەبەرامبەر دەكرێت.