سلێمانی... لەماوەی سێ‌ مانگدا 62 دایەنگا سزادراون

08/10/2019 - 14:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی سێ‌ مانگدا لیژنەكانیان سەردانی 165 دایەنگەی كردوەو 62 دایەنگە سزا دراون.

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەلایەتی‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ڕێگەی‌ لیژنەكانی‌ سەرپەرشتی ‌‌و بەدواداچوونەوە توانیویەتی‌ 165 سەردان بۆ دایەنگە حكومی ‌‌و ناحكومییەكان ئەنجام بدات و لە ئەنجامی‌ ئەو بەدواداچوونانە 62 دایەنگەی‌ سزای‌ پابەندیان وەرگرتووەو یەك دایەنگەش سزای‌ (ئاگاداركردنەوە) دراوە‌و یەك دایەنگەش سوپاسكراوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە: ژمارەی‌ ئەو دایەنگایانەی‌ كە مۆڵەتی‌ نوێیان وەرگرتووە 6 دایەنگەبوون‌و 2 دایەنگەش لەسەر داوای‌ خۆیان داخراون‌ و هیچ دایەنگەیەكیش بەهۆی‌ سزاوە دانەخراوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: سیستم ‌و یاساو ڕێنماییەكان ‌و بڕیارەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان بنەماكانی‌ كارمانن، لە ئێستەشدا دەستمانكردووە بە هەڵسەنگاندنی‌ دایەنگەكان بۆ ساڵی‌ 2019و ئەنجامەكەشی‌ بە فەرمی‌ بڵاو دەكەینەوە .