لیستی برایەتی كەركوك هۆشداری دەداتە پارێزگاری كەركوك

08/10/2019 - 17:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لیستی برایەتی كەركوك ڕایدەگەیەنێت: لەسەرپەراوێزخستنی پێكهاتەی كورد لە كەركوك لیستی برایەتی نامەیەكی ئاراستە كردوە و تێیدا نایاساییبونی كارەكانی خستوەتەڕو، كە زۆربەی دژبە كوردە و لای ئێمە جێگەی قبوڵ نییە.

 

لیستی برایەتی كەركوك لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەر بەردەوامی لە پەراوێزخستنی پێكهاتەی كورد لە كەركوك چەند رۆژێك بەرلەئێستا لیستی برایەتی نامەیەكی ئاراستە كردوە و تێیدا نایاساییبونی كارەكانی خستوەتەڕو، كە زۆربەی دژبە كوردە و لای ئێمە جێگەی قبوڵ نییە، پێویستە بەزوترین كات رایبگرێت.

 

وتیشی: هەر كەس و لایەنێك، كورد لە پرۆسەی سیاسی وەلا بنێت ئەوا كورد وەڵامی بەجێی دەبێت و یەكێك لەو خاڵانەی باسمان لێكردوە خزمەتگوزاریی ناوچە كوردنشینەكانە كە تائێستا خزمەتگوزاری لەو ناوچانەدا ئەنجام نەدراوە.