مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی تره‌مپ كرد

09/10/2019 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 مه‌سعود بارزانی، له‌ باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ له‌شكركێشی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد.

بارزانی له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە.

ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ

بۆ ئاگاداریی جەنابت:

گەلی کوردستان هەمیشە داوای مافە ڕەواکانی خۆی کردووە و بەرگریی لە خۆی کردووە. پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاند و کورد بەشێکی کاریگەر بوون لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر.

خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە.