بەپەلە... سەرۆكایەتی فەڕەنسا پشتیوانی بۆ هەسەدە دەربڕی

09/10/2019 - 14:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكایەتی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت: سەرۆكی فەرەنسا چاوی بە نوێنەری (هەسەدە) كەوتووەو پشتیوانی فەرەنسای بۆ دوپاتكردەوەتەوە لە شەڕی دژی داعشدا.

 

سەرۆكایەتی فەڕەنسا لەڕێگەی بەیاننامەیەكەوە ڕایگەیاند: ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لەگەڵ ووتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبوەتەوە و دوپاتی كردوەتەوە فەرەنسا ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لەسوریا بەهەند وەردەگرێت و بەوردی چاودێری دۆخەكە دەكات و پشتیوانی كوردەكان دەكات.