هاتووچۆ: هەر ئۆتۆمبێلێكی حكومی لۆگۆی پێوە نەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت

09/10/2019 - 16:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


هاتووچۆی گەرمیان رایدەگەیەنیت سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان‌ و بەڕێوەبەرێتیەكان ‌و فەرمانگە حكومیەكان ئاگاداردەكەینەوە هەر ئۆتۆمبێلێكی حكومی لۆگۆی پیوە نەبیت دەستی بەسەردا دەگیرێت.


لە ئاگادارینامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە هاتووچۆی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان‌ و بەڕێوەبەرێتیەكان ‌و فەرمانگە حكومیەكانی ئیدارەی گەرمیان دەكاتەوە كە هەرئۆتومبیلێكی میری (لۆگۆی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان) پیوەنەبیت و دەستكاری تابلۆكەی كرابیت واتە لەژمارەی حكومی یە وە گۆڕابیت بۆ ژمارە كاتی و،لەدوای دەوامی فەرمی بۆكاری تایبەتی بەكاربیت دەستی بەسەر دادەگیریت لەلایەن ئاسایش وپۆلیس وپۆلیسی هاتووچۆوە "


ئاماژەی بەوەشداوە "لەهەمان كاتیشدا كەسی سەر پێچیكاریش لەرێگای بەشی داواكانی هاتووچۆوە دەدرێتە داگا بۆسزادانی بەتومەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆبەرژەوەندی تایبەت وەتاكە كەسی هەر شوفێرێكی میری پابەندی ئەم بریارە نەبێت راستەوخۆ دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەكە دادەگیرێت وە ئەو كەسەی كە لێیدەخورێت دەدرێت بەدادگا بەتومەتی بەكارهێنانی مولكی گشتی بۆبەرژەوەندی تایبەت."