ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به‌ كرێكاران و خانه‌نیشان بڕیارێكی ده‌ركرد

09/10/2019 - 17:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كه‌ میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی دەستەبەری كرێكاران بگرێته‌به‌ر.

لە كۆبوونەوەكەدا ، كوێستان محەمەد وەزیری كار وكاروباری كۆمەڵایەتی راپۆرتێكی دەربارەی پێشنیارەكانی وەزارەتیان بۆ پشتیوانی سندوقی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی خستۆته‌ روو.

هه‌له‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ئەنجومەنی وەزیران وەزیرە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی دەستەبەری كرێكاران و پێدانی پارەی بەشدارییەكانی كرێكاران بە گوێرەی یاسای خانەنشین و دەستەبەركردنی كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.