لەئاسمان و زەمینەوە، توركیا هێرش دەكاتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان

10/10/2019 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لەدوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە، توركیا لەڕێگای ئاسمانیەوە هێرشی كردە سەر ڕۆژئاوای كوردستان، لەئێستادا لەڕێگای زەمینەوە هێرشدەكاتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان.


دوێنێ چوار شەممە 9-10-2019، توركیا لە ڕێگای ئاسمانیەوە هێرشی كردە سەر ڕۆژئاوای كوردستان و تیایدا چەندین ناوچەی بۆمباران كرد و هەر دوێنێ شەوو وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند: دەستیان بە هێرشی زەمینی كردووەو بەوپێیەش توركیا لە ئاسمان و زەمینەوە هێرش دەكاتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی هێرشەكەی توركیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ژمارەیەك سەربازی توركیا كوژراون و ژمارەیەكیش لە هاوڵاتی ڕۆژئاوای كوردستان شەهید و بریندرابوون.