دژی هێرشەكانی توركیا، 14 لایەنی سیاسی هەرێم خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن

10/10/2019 - 12:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان 14 حزب و لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەو بڕیاریاندا رۆژی شەممەی داهاتو خۆپیشاندان لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتوەكان ئەنجامن بدەن.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 10-10-2019، ئەحمەد شێروانی، سكرتێری كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەك هەڵوێستێكی نەتەوەیی لە بەرامبەر هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كە جێگەی داخە، بە بەرچاوی وڵاتانی دونیا و مافی مرۆڤ و نەتەوەیەكگرتوەكان ئەو هێرشە بۆ سەر رۆژئاڤا ئەنجام دەدرێت، بۆیە ناكرێت لێی بێدەنگ بین.

 

هەروەها ووتیشی: ئێمە حزب و لایەنە سیاسیەكان لە پارێزگای هەولێر كۆبوینەوە و كۆمەڵێك بڕیارماندا، لەوانە رۆژی شەممە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان گردبونەوەیەك لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان لە شاری هەولێر ئەنجام دەدەین و یاداشتێك دەدەینە نەتەوە یەكگرتوەكان.

 

ئەو حزب و لایەنانەی بەشداری كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیان كردوە بریتین لە:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
هاوپەیمانی نیشتمانی
حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان
حزبی بیت نەهرین
بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری
حزبی شیوعی كوردستان
رێكخراوی كلدو ئاشوری حزبی شیوعی كوردستان- عەنكاوە