هێزەكانی ئەمریكا لە حەسەكە كشانەوە

10/10/2019 - 13:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا لە لایەن هێزەكانی توركیاوە لەچەندین ناوچە هێرش دەكرێتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆش هێزەكانی ئەمریكا لە حەسەكە كشایەوە.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 10-10-2019، ئاژانسی فەرمی سوریا بڵاویكردەوە: نزیكەی 50 سەربازی ئەمریكا و دەیان ئامێر و ئۆتۆمبێلی سەربازیان لە حەسەكەوە كشاندووەتەوە و روویانكردووەتە دەروازەی سێملكای هاوسنووری عیراق.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە توركیا هێزێكی زۆری ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان كردو هەوڵەكەشی كاردانەوەی جیهانی لێكەوتەوە.