هەولێر... دژی هێرشەكانی توركیا، خۆپیشاندان دەستی پێكرد

10/10/2019 - 14:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە لەشاری هەولێر دژی هێرشەكانی توركیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندان دەستی پێكردو داوای كشانەوەی هێزەكانی توركیا دەكەن.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەشێك لە چالاكوانان و هاوڵاتیان لە هەولێر گردبونەوەو داوا توركیا دەكەن بەزووترین كات خاكی ڕۆژئاوای كوردستان بەجێبهێلێت و كۆتای بە مینەتیەكانی كورد بهێنن.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ئێوارەی چوار شەممە 10-10-2019 توركیا هێرشی بۆ ناوخاكی ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردو هێرشەكە كاردانەوەی جیهانی لێكەوتەوە.