لەسلێمانیش خۆپیشاندان دژی توركیا دەستی پێكرد

10/10/2019 - 15:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

هاوشێوەی هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەشاری سلێمانی خۆپیشاندان دژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكرد و داوای كشانەوەی هێزەكانی توركیا دەكەن.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەشێك لە چالاكوانان و هاوڵاتیانی مەدەنی لە شاری سلێمانی ژمارەیەك چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیان دەستیان بەخۆپیشاندان كردو داوا لە توركیا دەكەن بە زووترین كات لەڕۆژئاوای كوردستان بكشێنەوە.

 

هەروەها خۆپیشاندەران داوا لە ئەمریكاو نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتە ئەوروپیەكان دەكەن هەڵوێستی توند بەرامبەر توركیا بگرنەبەر و توركیا ناچار بەكشانەوە بكەن.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە ئێوارەی چوار شەممە 10-10-2019 توركیا هێرشی بۆ ناوخاكی ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردو هێرشەكە كاردانەوەی جیهانی لێكەوتەوە.