فینلەندا هۆشداری دەدات، فرۆشتنی چەكی بەتوركیا ڕاگرت

10/10/2019 - 15:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆك وەزیرانی فینلەندا ئیدانەی ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیا دەكات و فرۆشتنی چەكی بەو وڵاتە ڕاگرت و داوای كشانەوەی هێزەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.


تادێت كاردانەوەكان لە سەر توركیا ڕوو لە هەڵكشان دەكات و لە نوێترین هەڵوێستشدا، ئەنتی رین سەرۆك وەزیرانی فینلەندا فرۆشتنی چەكی بە توركیا راگرت.


سەرۆك وەزیرانی فینلەندا ئیدانەی ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیا دەكات داواش دەكات كێشەكان ئالۆزتر نەبێت لە سوریا و ئەم ئۆپراسیۆنە كارەساتی مرۆیی لێدەكەوێتەوە.