ناوچه‌یه‌ك له‌ خاكی تورکیا بۆردومان دەکرێت له‌لایه‌ن هەسەدەوه‌

10/10/2019 - 15:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2019 هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆردومانی ناوچەیەکی ناو خاکی تورکیای کرد.

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند: کە هێزەکانی سوریای دیموکرات شارۆچکەی ئاقجەیان لە ناو خاکی تورکیا بۆردومان کردووە.

ئەم بۆردومانەش دوای ئەوە دێت کە تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بۆ داگیرکردنی خۆرئاوای کوردستان دەستپێکردووە.