له‌سه‌ر سه‌ندیكای پارێزه‌ران حزبه‌كانی هه‌رێم كێبركێ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

10/10/2019 - 16:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌17ی تشرینی یەکەمدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت هه‌ریه‌ك له‌ پارتی و یه‌كێتی بە لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن و یه‌كگرتوو و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و سه‌ربه‌خۆكانیش  به‌ لیستێكی هاوبه‌ش.

 بریاره‌ ڕۆژی 17ی تشرینی یەکەم، دوای چوارجار له‌ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای پارێزه‌ران وابڕیاره‌ كۆنگره‌ی سێیه‌می سه‌ندیكای پارێزه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت و 13 هه‌زار پارێزه‌ریش مافی به‌شداریكردنیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌یه‌.

بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌ندیكای پارێزه‌ران هه‌ریه‌ك له‌ یەكێتی و پارتی رێككه‌وتوون به‌ لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان بكه‌ن به‌ناوی لیستی برایه‌تی پارێزه‌ران و یه‌كگرتوو و گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ ده‌چنه‌ ناو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وە.

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ك ده‌بێت،

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌شێوازی لیستی داخراو ده‌بێت  له‌سه‌ر ئاستی پارێزه‌رانی پارێزگەكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركو ك، له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌بژێردرێن. ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن پێویسته‌ تاوه‌كو سه‌ره‌تای ساڵی 2019 په‌یوه‌ندیان به‌ سه‌ندیكاوه‌ كردبێت و پاره‌ی خانه‌نشینی ساڵانه‌شیان دابێت.