ئەردۆغان هەڕەشە لەیەکێتی ئەوروپا دەکات

10/10/2019 - 17:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2019 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی لە یەکێتیی ئەوروپا کرد.

ئەردۆغان رایگەیاند: ئەگەر حکومەتەکانی ئەوروپا ئۆپراسیۆنەکەی ئێمە لە سوریا بە داگیرکاری ناوبنێن، ئەوا دەرگا بۆ پەنابەرەکان دەکەینەوە و بچنە ناو ئەوروپاوە.

وتیشی: "لە ئۆپراسیۆنەکەماندا لە سوریا لە دوێنێوە تائێستا 106 ئەندامی هێزە کوردییەکان گیانیان لەدەستداوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە دوێنێوە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بۆ داگیرکردنی خۆرئاوای کوردستان و باکوری سوریا دەستپێکردووە.