بڕێك دۆشاوی خورما له‌ناو ده‌برێت

12/10/2019 - 14:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دۆشاوی خورمادا ده‌گیردرێت كه‌ له‌ پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی خواردن نییه‌.
 
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ و له‌كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی له‌ناو عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر (16) ته‌نه‌كه‌ دۆشاوی خورما له‌جۆری (ئه‌مه‌ل)دا گیراوه‌.
 
نمونه‌ی دۆشاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراقی به‌رهه‌م نه‌هێنراوه‌ و‌ فرۆشتنی رێگه‌پێدراو نییه،‌ له‌به‌رئه‌وه‌‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌ت، ته‌واوی ئه‌ودۆشاوه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.