ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت

12/10/2019 - 15:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاشكرای ده‌كات: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگەیاند : هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ته‌ندروستی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وه‌زاره‌تی دادو ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستییه‌كان دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "له‌ دوای 20ی تشرینی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاتنی پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه دابه‌شده‌كرێت كه‌ ماون".