گه‌نجێك ژنه‌كه‌ى و باوكى خۆى ده‌كوژێت

12/10/2019 - 15:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

گه‌نجێك دواى ئه‌وه‌ى ژنه‌كه‌ى و باوكى خۆى كوشت، گوللـه‌یه‌ك ده‌نێت به‌خۆیه‌وه‌ و خۆیشى ده‌كوژێت.


سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، رۆژی هه‌ینى گه‌نجێك له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى پارێزگاى بابل له‌ رێگه‌ى چه‌قۆوه‌ ژنه‌كه‌ى و باوكى خۆیشى كوشتوه‌.


دواى ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌، گه‌نجه‌كه‌ له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌ رێگه‌ى ده‌مانچه‌وه‌ گوللـه‌یه‌كى به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌وه‌ و خۆیشى كوشتوه‌.


به‌پێى زانیاریه‌كانى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى بابل باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هۆكارى تاوانه‌كه‌ بۆ كێشه‌ى دارایى نێوانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.