لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە زیاتر لە 200 ئاوارە گەیشتنە دهۆك

15/10/2019 - 12:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


جێگری سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران و پەیوەندی و رێكخراوەكان لە ‌ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت: ئێوارەی زیاتر لە 200 ئاوارە لە رۆژئاوای كوردستانەوە گەیشتونەتە پارێزگاكە.

 

شیمال عادل میرۆ جێگری سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران و پەیوەندی و رێكخراوەكان لە ‌ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بەهۆی هێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و ئەو رەوشە خراپەی هەیە، ئێوارەی دووشەممە زیاتر لە 200 ئاوارەی كوردی رۆژئاوا گەیشتونەتە پارێزگای دهۆك و لە كەمپی دۆمیز نیشتەجێكراون.

 

ئەوەشی خستەڕوو: پێشبینیی هاتنی پەنابەری زیاتر دەكەین، چونكە خاڵی پشكنین لەسەر رێگاكان نەماوە وەك پێشتر، بۆیە هاتنی پەنابەری زیاتر پێویستی بە هاوكاری و خزمەتی زیاتری بەپەلە هەیە و لە وەرزی زستانیش نزیكدەبینەوە.