كۆمپانیایەكی بەرهەمێنەری ئۆتۆمبێل، كارەكانی لەتوریكا هەڵپەسارد

15/10/2019 - 12:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


گروپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسڤاگنی ئەڵمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، بڕیاری كردنەوەی كارگەیەكی نوێی لە توركیا هەڵپەسارد.

 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، گروپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسڤاگنی ئەڵمانی ئەنجوومەنی كارگێڕی كۆمپانیای ڤۆڵكسڤاگنی ئەڵمانی نیگەرانە لە رووداوەكانی ئەم دوایەی سووریا و بڕیاری كردنەوەی كارگەیەك لە توركیا بۆ كاتێكی نادیار دواخستووە.

 

هەروەها ئاژانسی فرانس پرێس ئەوەشی خستەڕوو: گروپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسڤاگنی ئەڵمانی یەكێكن لە سێ گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی ئەڵمانیا كە بەهۆی ئەو نیگەرانیانەوە كۆمپانیاكە بڕیاری كردنەوەی كارگەیەكی نوێی لە توركیا هەڵپەسارد.