شەوی ڕابردوو 750 پەنابەری ڕۆژئاوا گەیشتنە هەرێم

16/10/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


دوای ئەوەی لە دوو لەماوەی چەند رۆژی رابردوا نزیكەی 200 كوردی رۆژئاوای كوردستان ئاوارەی پارێزگای دهۆك بون، شەوی رابردوش 750 ئاوارەی دیكە رویان لە هەرێمی كوردستان كردوە.

 

بە گوێرە ئەو زانیاریانەی كەدەست كوردیو كەوتوە، شەوی ڕابردوو، 750 پەناری ڕۆژئاوای كوردستان بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە ڕویان لە هەرێمی كوردستان كردووەو گەیشتنە خاڵی سنوریی لە ناوچەی سحێلان لە پارێزگای دهۆك.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە لە ڕۆژی چوار شەممەی هەفتەی ڕابردوو 9-10-2019، توركیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەست پێكردو بەهۆیەوە نزیكەی دوو هەزار خێزان ئاوارەبوون.