كەناڵی سپێدە هەڵمەتی كۆمەككردنی كوردانی ڕۆژئاوای ڕاگەیاند

16/10/2019 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كەناڵی ئاسمانی سپێدە بە هاوكاری هەردوو رێكخراوی بەختەوەری و هانا هەڵمەتی كۆمەك كردنی كوردانی رۆژئاوا رادەگەیەنێت و داوا لە خێرخوازان دەكات بەدەم هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستانەوەبێن.

ماوەی هەفتەیەكە بەهۆی لەشكركێشییەكانی توركیا بە سەدان خێزانی رۆژئاوای كوردستان ئاوارە بوون و لە بارێكی ناهەمواردا ژیان دەگوزەرێنن، لەو پێناوەدا كەناڵی ئاسمانی سپێدە بە هاوكاری هەردوو رێكخراوی بەختەوەری و هانا وەكو ئەركێكی ئاینی و نیشتیمانی هەڵمەتێك بۆ كردۆنەوەی خۆراك و پێداویستی ئافرەت و منداڵان رادەگەیەنێت.

هەر كەسێك دەتوانێت بە 20 هەزار دینار بەشدار بێت لە دابینكردنی سەبەتەیەكی خۆراك و پێداویستی ئافرەت و منداڵان بۆ خێزانێك.

بۆ گەیاندنی هاوكارییەكانتان دەتوانن سەردانی نوسینگەو ستافەكانی كەناڵی سپێدە لە سەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.