ئامانج بابانی لە پۆستێكی فەیسبوكدا چی دەڵێت؟

16/10/2019 - 23:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئامانج بابانی پێشكەشكاری كە ناڵی ئێن ئاڕ تی كە ئەمشەو لەنزیك تێرمیناڵی سلێمانی تیرۆركرا ، لە ساڵی 2013 دا لە كاتی تیرۆركردنی ڕۆژانامەنوس كاوە گەرمیانی لە پۆستێكیدا دەڵێت :ڕۆژنامەنوس یەكسانە بە مەرگ.

پێشكەشكارە تیرۆركراوەكە لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەشیدا دەڵێت : چ هاوكێشه‌یه‌كی ناشرینه‌ زیندووترین پیشه‌ یه‌كسان بێت به‌ مه‌رگ..!! ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس كاتێك ده‌ستماندایه‌ ئه‌م كاره‌ ویستمان دوای مه‌رگیش چه‌ند ساڵێك بژين، كه‌چی ژیانه‌ كورته‌كه‌ی خۆشمان پێ ڕه‌وا نابینن..!! وابڕوات مه‌رگ له‌ناوه‌ختا له‌ده‌رگای هه‌موومان ئه‌دات.. منه‌تباری نین بابێت..!!.

شایەنی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ ئامانج بابانی پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی، لەگەڵ هاوژین و منداڵەکەی درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆیەوە هەرسێکیان گیانیان لەدەستدا.