قامیشلۆ... خۆپیشاندان دژی لەشكركێشی توركیا دەستی پێكرد

17/10/2019 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەشێك لە چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیان لە قامیشلۆ دەستیان بە خۆپیشاندان كردو داوای كشانەوەی هێزەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 17-10-2019، بەشێك لە چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیان لە قامیشلۆ ڕژانە سەر شەقامەكان و دەستیان بەخۆپیشاندانێكی بەرفراوان كردو داوایان لە توركیا كرد بە زووترین كات لە ڕۆژئاوای كوردستان بكێشتەوە.

 

هەروەها خۆپیشاندەرانی قامیشلۆ داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن بە دەم مەینەتی و نەهامەتیەكانی كوردەوە بێن و كۆتای بە كوژرانی كورد بهێنن.