ترەمپ: کورد و تورک وەکو دوو منداڵ وان دەبێت شەڕیان پێ بکەیت

18/10/2019 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، کورد و تورک وەکو دوو منداڵ وابوون کە دەیانویست شەڕ لەگەڵ یەکدی بکەن.

لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە ویلایەتی تێکساس، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی جەنگی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە: "ئەوەی من کردم نا ئاسایی بوو. من وتم ئەوان بۆ ماوەیەک شەڕی یەکتر دەکەن. وەکو دوو منداڵ، دەبێت وایان لێبکەیت شەڕ بکەن، دواتر لێکیان بکەیتەوە".

دەشڵێت: "ئەوان چەند رۆژێک شەڕیان کرد و ئەوەش زۆر توندوتیژانە بوو".

ترەمپ وتیشی: "ئێمە چووینە ئەوێ و گوتمان کە وەستانێکی کاتیمان دەوێت و کوردەکان کارێکی باشیان کرد. ئەوان کەمێک دەچنە دواوە".

سەرۆکی ئەمەریکا شانازی بە خۆیەوە دەکات و دەڵێت، یەک قەترە خوێنی ئەمەریکییەکان لە باکووری سووریا نەڕێژراوە.

بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، 300 هەزار کەس ئاوارەبوون و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت خۆمان کورد و تورکمان تێکبەردا.