دوێنێ هەینی،29 كەس لەئەنجامی هێرشەكانی توركیا بونەقوربانی

19/10/2019 - 09:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەرپـرسی پەیوەندیـیەكانی مانگی سووری كوردی ڕایدەگەیەنیـَت: لە ئەنجامی تۆپبارانكردنی گوندێكی سەر بە سەری كانی لەلایەن لەشكری توركیاوە،29 كەس بونەتەقوربانی.

 

كەمال دەرباس بەرپـرسی پەیوەندیـیەكانی مانگی سووری كوردی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی تۆپبارانكردنی گوندی ئوم ئەلخێری سەر بە سەری كانی لەلایەن لەشكری توركیاوە، نۆ كەس كوژراون و 20 كەسی دیكە برینداربوون.

 

ئەوەشی خستەڕوو: هەوڵیان داوە بگەنە شاری سەری كانی بۆ گواستنەوەی بریندارە مەدەنیەكان، بەڵام گروپە چەكدارەكان ڕێگە نادەن بچنە ناو شارەكەوە.