كه‌شناسی كاتی بارانبارینی تەواوی ڕاگه‌یاند

19/10/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
كەشناسی باری کەشوهەوای هەفتەی داهاتوو رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دراوە کە ئەگەری هەیە لە رۆژی شەممەوە هەورە بروسکەو  نمە باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
 
 دەستەی پێشبینیی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانی عیراق باری کەشوهەوای ئاماژەی بەوە كردوه‌ کە رۆژی شەممە لە "باکووری وڵات" پلەکانی گەرما دادەبەزن و  نمە باران ده‌ست پێده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ کە لە هەرێمی کوردستان"باکوری وڵات" هەورە بروسکە لە رۆژی شەممەدا بوونی دەبێت .

ده‌شڵێت:  سبه‌ی یەکشەممەدا ئەگەری بارانبارینی تەواو لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە دەبێت.