بەهەوڵی پەرلەمانتاریكی یەكگرتوو، 221 مامۆستا دەست بەكاردەبن

19/10/2019 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەهەوڵی پەرلەمانتاری یەكگرتوو مامۆستا (هلز ئەحمەد) ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، وەزارەتی پەروەردە فەرمانی بۆ ۲۲۱ كاندیدی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی دەركرد.

 


ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە 17-10-2019 فەرمانی دەستبەكاربوونمان بۆ 221 مامۆستا دەركرد كە وەك سەرپەرشتیاری پەروەردەیی دەستبەكاربن.

 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر دەستبەكاربوونیان نیشانداوە، لە رۆژی واژۆكردنی فەرمانەكەوە بۆیان هەژماردەكرێت كە 17-10-2019ـە دەكات.