لەڕۆژئاواوە هێزەكانی ئەمریكا بەرەوهەرێمی كوردستان كشانەوە

21/10/2019 - 09:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا دەركرد لە دوو رۆژی رابردوودا هی.ەكانی ئەمریكا دەستیان بە كشانەوە كردوە لە ناوچە سنورەیەكانی رۆژئاوای كوردستان و لە ئێستاشدا بەرەو هەرێمی كوردستان دەكشێنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كوردیو كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەردەوامەو لە ئێستادا لە رێگەی سحێلاوە بەرەو هەرێمی كوردستان دەكشێنەوە.

هەربەپێی زانیارییەكانی كوردیو لەچەند رۆژی رابردودا دەیان ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر روویان لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كردوە بۆ گواستنەوەی هێزەكانی ئەمریكا و گواستنەوەی چەكو تەقەمەنیەكان لە ئاسمانیشەوە فڕۆكە ئاسایشی هێزەكەی ئەمریكا دەپارێزێت.