وتەبێژی هەسەدە: هێزەكانمان لەسەرێكانی كشانەوە و شارەكەمان چۆڵ كردوە

21/10/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا و توركیا رێكەوتن لەسەر كشانەوەی هێزەكان لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا هەسەدەش هاوشانی هێزەكانی ئەمریكا هێزەكانی خۆی بۆ شاری حەسەكە كشاندوەتەوە و وتەبێیژی هەسەدەش رایدەگەیەنێت هیزەكانمان لەسەرێكانی كشانەوە و شارەكەمان چۆل كردوە .


كینۆ گابرێل، وتەبێیژی هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە" لەئێستا هیچ شەرە ڤانێكمان لە سەرێكانی نەماوە "

جێگەی ئاماژەیە ئەم وتانەی وتەبێژی هەسەدە دوای ئەوەی دێت كە توركیا و ئەمریكا رێكەوتنیان واژوو كردو لە ڕێكەوتنەكەدا هاتوە دەبێت بەوقوڵایی 32 كیلۆمەتر هێزەكانی سوریای دیموكرات بكشێنەوە و شارە كوردیەكان پۆڵ بكەن.