پاسپۆرتی سلێمانی: ٢٠ هەزار هاوڵاتی پاسپۆرتیان وەرنەگرتووەتەوە

21/10/2019 - 10:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتیان كردووە تا ڕۆژی(۲۰۱۹/۱۰/۱۷)تەواوبووە سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان.

لەئاگادارینامەیەكدا كەوینەیەكی دەست كوردیو كەوتوە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاندوە " ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكەین كە پاسپۆرتەكانیان تەواو بووە بە زووترین كات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان، چونكە لە ئێستادا (٢٠)هەزار پاسپۆرتی هاوڵاتیان تەواوبووە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی."
ئاماژەی بەوەشداوە"دەوامی ڕۆژانە لە كاتژمێر٨:٠٠ی بەیانی تاكو٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆیە، وە ڕۆژانی پێنج شەممە تا كاتژمێر٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆیە، پێویستە هاوڵاتی پێش كاتژمێر (۱) ئامادەبێت لەبەر ڕەچاوكردنی ڕێكخستنی كاروبارەكانمان"